به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ به ناوی “ئه‌میر سه‌یدی” باوكی كۆچی دوایی كردووه و كاتێك داوای مه‌ره‌خه‌سی كردووه، به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ دواكارییهكهی دژایه‌تیان كردووه.
“ئه‌میر سه‌یدی” شه‌وی دووشه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری مهاباد، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایه‌وه. ناوبراو پاش شه‌ش مانگ ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه، ڕۆژی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.