کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی گه‌نجێكی خه‌ڵكی سنه‌ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ زیپ لاینی ئاویه‌ر

گیانله‌ده‌ستدانی گه‌نجێكی خه‌ڵكی سنه‌ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ زیپ

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی جۆزه‌ردان، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ پردی هه‌وایی زیپ لاینی ئاویه‌ری سنه‌ به‌ربووه‌ خواره‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێشتا هۆكاری ئه‌و ڕووداوه‌ ڕوون نییه‌ و هێزه‌كانی پۆلیس و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی شاری سنه‌ سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر چوونیه‌تی ڕوودانی ئه‌و ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ن.