کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی سێ شارومه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری پیرانشار

ناڕوونی چاره‌نووسی سێ شارومه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری پیرانشار

سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوه‌كانی “تاهر زیوه‌”، “سه‌لاح سوڵتانی” و “ئه‌میر فه‌قیه” ماوه‌ی ٢٦ ڕۆژه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ئه‌و سێ شارمه‌نده‌ ڕۆژانی سه‌ره‌تایی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.