بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردان، “لەیلی پایموزد”، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “خۆرینج”ی سەر بە شاری پیرانشار بەهۆی سووتانی ٩٠ له سهدی جهستهی لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ گیانی لەدەستدا.
ئەو ژنە قوربانییە کە دایکی دوو منداڵی کچ بووە، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان لەلایەن هاوژینەکەی، به ناوی “موراد ڕەسووڵ ڕەوەندە” لە خانهباخێك له دهورووبهری پیرانشار، پاش ڕژاندنی بەنزین بەسەریدا ئاگر درا. ئەو ژن و مێردە پێشتر پێکەوە ناکۆکییان بووە و “لەیلی پایموزد” لەم دواییانەدا داوای جیابوونهوهی كردبوو. تاوانبار دوای کوشتنی هاوژینەکەی، تەرمە سووتاوەکەی لە بەردەمی ماڵی دایک و باوکی ناوبراو بەجێ هێشتووە و هەڵاتووە. دواتر تەرمی قوربانی لهلایهن كهس و كارییهوه به هێلێكۆپتهر بۆ یهكێك له نهخۆشخانهكانی شاری ورمێ گوازرابوو.