ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه دارستانه‌كانی شارستانی ڕۆسته‌م له پارێزگای فارس له ئاگردا ده‌سووتێت و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش بۆ گۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه بێ ئاكام بووه.
به وته‌ی ژینگه‌پارێزانی پارێزگای فارس، ڕووبه‌رێكی زۆر له دارستان و مێرگی شارستانی ڕۆسته‌م ئاگری گرتووه و خه‌ڵكی خۆبه‌خش به كه‌مترین ئیمكانات سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن. سه‌رچاوكانی هه‌واڵ ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پارێزگای فارس له دابینكردنی ئاو و فڕۆكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه خۆ ده‌بوێرن و ژینگه‌پارێزان به ده‌ستی به‌تاڵ ناتوانن ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.