ماوه‌ی دوو ڕۆژه مێرگ و دارستانه‌كانی شارستانی دێهلۆڕانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام له ئاگردا ده‌سووتێت و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه ئاكامێكی نه‌بووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، دوو ڕۆژه ڕووبه‌ڕێكی زۆر له دارستانه‌كانی شارستانی دێهلۆڕان ئاگری گرتووه و هێشتا ناونده حكوومه‌تیه‌كان فڕۆكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه و ئیمكاناتی پێویست بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌یان دابین نه‌كردووه. ژینگه‌پارێزانی دێهلۆڕان داوا له خه‌ڵكی خۆبه‌خش و ژینگه‌دۆستانی شاره‌كانی دیكه‌ی پارێزگای ئیلام ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه.