به‌یانی دووشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، خوێندكارێكی كچی قوناغی كۆتایی له زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان به ناوی “سۆمه‌یه شه‌فیعی”، به‌هۆی گوشاری به‌رپرسانی زانكۆ خۆی له ساختمانێكی چوار نهۆمیه‌وه هه‌ڵدایه خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، چه‌ند مامۆستای زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان له‌گه‌ڵ سۆمیه دا له‌جیان كردووه و بڕیاریان داوه كه بۆ ماوی ترمێك له خوێندن دووری بخه‌نه‌وه. به‌هۆی هه‌ڵسووكه‌وتی خراپی مامۆستایان و به‌رپرسانی زانكۆی زانیاری كوردستان، ئه‌و خوێندكاره كچه خۆی له به‌رزایی ساختمانێكی چوار نهۆمییه‌وه خستووه‌ته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار بووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی سۆمه‌یه شه‌فیعی ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه دا به‌سته‌ری كراوه.