ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “چاوگ“ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی “موزه‌فه‌ر ئه‌سه‌دی” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ساوجی بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ساوجی مه‌ریوان كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه دا، كۆڵبه‌رێك به ناوی “موزه‌فه‌ر ئه‌سه‌دی” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.