“چاره‌نووسی “مێهدی وه‌لیزاده” شارومه‌ندی خه‌ڵكی مه‌ریوان پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕۆژی ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “مێهدی وه‌لیزاده” له گه‌ڕه‌كی دارسه‌یرانی مه‌ریوان و ئه‌و شارومه‌نده‌یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه له ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا ئاكامێكی نه‌بووه و زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كه‌یان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.