ڕۆژی هه‌ینی ١١ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان و ئێران له ماڵی “عرفان خه‌زایی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“عرفان خه‌زایی” له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له شارستانی شه‌هریاری سه‌ر با پارێزگای تاران به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له دایكبوونی ئه‌و هه‌میشه زیندووه، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئێران له ماڵی باوكی كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.