شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده‌ی مێرسین بۆ ئادانا، ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان ئۆتوبووسێك و چه‌ند ئه‌تۆمبێلی سه‌واری له ئۆتووبانی ته‌رسووس-ئادانا-دیلۆك ڕوویدا و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه زهنجیرهیییهدا، ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگره.