به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جاده‌ی نێوان مهاباد بۆ میاندووئاو چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌شت هاووڵاتی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه له نێوان ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری له‌گه‌ڵ ئۆتوبووسێك له سێ ڕێیانی ترشكان ڕووی داوه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا چوار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره.