ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٣، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به ناوی “ئارمین ڕه‌حمه‌تی” له كاتی داواكردنی حه‌قده‌سته‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكی سه‌ر به خاوه‌نكاره‌وه كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو “ئارمین ڕه‌حمه‌تی” به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌ستی یه‌ك ملیۆن و نیو تمهنیهكهی سه‌ردانی شوێنی كاره‌كه‌ی كردووه له شاری دیوانده‌ره، به‌ڵام خاوه‌نكار له پێدانی حه‌قده‌سته‌كه‌ی خۆی بواردووه و مێرمنداڵێكی سه‌ر به‌و خاوه‌نكاره هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئارمین و ناوبراوی كوشتووه.