هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاد و به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی، خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، مه‌ئموورانی سه‌ركوتگه‌ری ڕژیم له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی تاران كچێكی گه‌نج به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه دڕفێنن و خه‌ڵك ته‌نیا تماشای ده‌كه‌ن. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه و خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌باییش به بڵاوكردنی تراكت له نێو زانكۆ داوایان له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كرد له به‌رانبه‌ر هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بێده‌نگ نه‌بن و كاردانه‌وه‌یان بێت.