“شیرین سه‌عدی” به‌ندكراوی ڕاگیراو له به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین، له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قازی سه‌ڵه‌واتی “شیرین سه‌عدی” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه. “شیرین سه‌عدی” ماوه‌یه‌ك نیشته‌جێی وڵاتی لوبنان بووه و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران له ڕێكه‌وتی ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، بانگهێشتی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی تاران كرا و پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوون بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه.