ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی “خوسرهۆ باباوەلدینی”، تەمەن ٦۵ ساڵ، لە زیندانی دیزڵ ئاوای كرماشان جێبەجێ کرا.
“خۆسرهو باباوهلدینی” خەڵکی گوندی “سەرماج حوسێنخانی”ی سەر بە شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشانه و ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه سزای سێدارەی بەسەردا سەپا. ناوبراو خێزاندار و باوکی ٤ منداڵ بووە و نزیکەی ٣٠ ساڵ لەوەوبەر لە شهڕێكی دهستهویهخهدا کەسێکی کوشتووە و ماوەی ٢٠ ساڵ بە نهێنی ژیاوە، ١٠ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنیهتیەکانهوه دەستبەسەر و به ئێعدام مهحكووم كرا.