به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ئێران كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی گوڵان بڵاو كراوه‌ته‌وه، جۆرێك له نه‌خۆشی پێستی ده‌گمه‌ن له نێو به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج بڵاو بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج چه‌ند مانگه كه گیرۆده‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه پێستیه بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان هیچ چاره‌سه‌ر و خزمه‌تگوزارییه‌كی پزیشكی پێشكه‌ش به به‌ندكراوان ناكه‌ن. به‌ندكراوانی تووشبوو ناچارن ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان دابین بكه‌ن و زۆر جار مه‌ئموورانی زیندان ڕێگه ناده‌ن بگاته ده‌ست به‌ندكراوان.