ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “نیما ئاڵماسی” خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی و “میلاد(پاشناو نادیار) ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئالۆتی بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ١٤ کۆڵبەر و ٢ مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵە لە ناوچە سنوورییه‌كانی نەوسوود، بانە و مەریوان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون و ٢ کۆڵبەری دیکەش دەستبەسەرکراون. شایانی باسه كه ئه‌و كۆڵبه‌رانه به فیشه‌كی ساچمه‌یی و كڵاشینكۆف پێكراون و باری ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره.