ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی گوڵان، به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له به‌یاننامه‌یه‌كد پشتیوانی خۆیان له تووماج ساڵحی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر تووماج، ته‌نیا لووتكه‌ی كێوی یه‌خی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامییه كه له‌و ئۆقیانووسه پڕ له خوێنه‌دا ته‌نیا به ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵ ئه‌وه‌شێته‌وه.
به‌شێك له‌و به‌ندكراوانه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یان واژۆ كردووه بریتین له: “زه‌ده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب”، “سپێهر ئیمام جومعه”، “لوقمان ئه‌مین پور”، “ئه‌حمه‌د ڕه‌زا حائێری”، “مه‌یسه‌م دێهبان زاده”، “ڕه‌زا سه‌لمان زاده”، “سه‌عید ماسووری”، “ڕه‌زا محه‌ممه‌د حسێنی” و “سامان یاسین”. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، “حه‌مید كاشانی”، “فه‌یزۆڵڵا ئازه‌رنووش” باوكی هه‌میشه زیندوو “پێدرام ئازه‌رنووش” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و “ڕهزها سه‌یدی پور” موعه‌لیمی خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی كۆهگیلوویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د له سێ په‌یامی ویدیۆی دا پشتیوانی خۆیان له تووماج ساڵحی ڕاگه‌یاند.