کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارسی شووش بۆ نۆهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

هه‌ر چه‌ند به‌دوای سێ ڕۆژ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه ناچار بوون سه‌د كرێكاری ده‌ركراو بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام كرێكارانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانی دیكه‌یان درێژه‌یان به‌ كۆبوونه‌وه‌ داوه‌. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی شووش په‌یوه‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پارس بوون و پێكه‌وه‌ دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.