ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی گوڵان، خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “دینا قاڵیباف” و هه‌موو ژنانی ئازادیخوازی ئێران، تراكتیان بڵاو كرده‌وه.
“دینا قاڵیباف” ڕۆژنامه‌وانی دژبه‌ری حیجبای ئیجباری ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ پاش له‌قاودانی ئازار و ئه‌زیه‌تی جنسی هێزه‌كانی ڕژیم، له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و به‌ندكراوه ئازادیخوازه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گوڵان له حاڵێكدا نامه‌ی ئازادی هاتبوو، بۆ جارێكی دیكه به بیانووی واژۆنهكردنی به‌ڵیننامه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه.