کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه و بازاڕیانی كوردستان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ شاره‌كانی پاوه‌ و سنه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كان و بازاڕیان كردووه‌ تاكوو خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش به‌ ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری نه‌كه‌ن.

به‌وته‌ی هاونیشتمانییه‌ك له‌ شاری سنه‌، مه‌ئموورانی ڕژیم چوونه‌ته‌ نیو نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ نابێت خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی پێشكه‌ش به‌ ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری بكه‌ن. كادری ده‌رمان له‌ ئاست ئه‌و بڕیاره‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕێوه، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانیان له‌ په‌ره‌ستاران و پزیشكان كردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی پاوه‌ به‌ هاوكاری به‌كرێگیراوانی بوومی ناوچه‌كه‌ چوونه‌ته‌ نێو بازاڕ و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان و به‌ كاسبكارانیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری بكه‌ن، دووكانه‌كانیان پۆلۆمپ ده‌كه‌ن. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا حه‌راسه‌تی زانكۆی نه‌وشیره‌وانی بابۆل ڕۆژی ڕابردوو ڕێگه‌ی له‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ی خوێندكارانی كچ بۆ نێو زانكۆ گرتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ

-

ئاگردانی زه‌نجیره‌یی مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ سه‌رپولی زه‌هاو

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی قشم له‌ ئاست نه‌دانی مه‌سكه‌نی میللی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ چابه‌هار

-

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

-