ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گوڵان، مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “عه‌تا حسێنی” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی پاوه به به‌شداری بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی ١٦ی ڕه‌شه‌مه، “عه‌تا حسێنی” كۆڵبه‌ری ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “بله‌بزان”ی سه‌ر به شاری پاوه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشان، چووه كۆما. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، پاش ٩ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون، “عه‌تا حسێنی” گیانی له پێناو دابینكردنی پاروویه‌ك نان به‌خت كرد.