ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی حه‌ره‌س حدوودی عێراق له سنووری بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌سپه‌كانیان كوشتووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له حاڵێكدایه كه پێشتریش هێزه‌كانی حه‌ره‌س حدوودی عێراق ته‌قه‌یان له كۆڵبه‌ران كردبوو و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به ناوی “هووشیار مه‌حموودی” گیانی له‌ده‌ست دابوو. هه‌روه‌ها چه‌ند جار كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر لێدان و باره‌كانیان لێ زه‌وت كردوون و ئه‌مجاره‌ش ئه‌سپه‌كانیان كوشتووه.