ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه، “سامان یاسین” هونه‌رمه‌ندی به‌ندكراوی خه‌ڵكی كرماشان و ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشکی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌لی كه‌ره‌ج كرا.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “سامان یاسین”، ناوبراو پێشتر له كاتی لێپرسینه‌وه‌ی هێزه ئیتلاعاتیهكان، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و لێدان لووتی شهكابوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ڕۆژی شه‌ممه به مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌لی كه‌ره‌ج كراوه. ئه‌و چالاكه‌ی مه‌ده‌نییه له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینایه و له ماوه‌ی یه‌ك و نیو ساڵ به‌ندكرانی دا هێشتا چاره‌نووسی ڕوون نه‌كراوه و دوو جار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی كراوه.