به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه، له نێوان دوو بنه‌ماڵه له شاری سه‌لاسی باوه‌جانی شه‌ڕ هاته ئاراوه و به‌وهۆیه‌وه چه‌ند كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه و هه‌ر دوولا به چه‌كی سارد له‌گه‌ڵ یه‌كدا به‌شه‌ڕ هاتوون. له ئاكامی ئه‌و تێكهڵچوونهدا هاووڵاتیه‌ك به ناوی “محه‌ممه‌دعه‌زیز قادری” خه‌ڵكی گوندی هۆڵه گیانی له‌ده‌ست داوه و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.