کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دووباره‌ی “كه‌ماڵ لوتفی” باوكی هه‌میشه زیندوو “ڕه‌زا لوتفی” له‌ دێولان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دووباره‌ی كه‌ماڵ لوتفی باوكی هه‌میشه زیندوو ڕه‌زا

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، “کەماڵ لوتفی”، تەمەن ٤٦ ساڵ دوای بانکگران بۆ دادگای شاری قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ هێشتا زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری به‌ندكران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌ی “کەماڵ لوتفی” لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ کە پێشتریش واتە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو، “کەماڵ لوتف”ی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری دێولان دەستبەسەر و بۆ زیندانی كامیاران گواسترایەوە .ئەو باوکە دادخوازە دوای ٧٨ ڕۆژ به‌ندكران، لە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە و هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگاییکردنی ئازاد کرا.