ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “فه‌ردین وه‌یسی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، سییه‌كان و زكی “فه‌ردین ساچمه‌یی به‌ركه‌وتووه و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی بانه كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و كۆڵبه‌ره ناجێگیره و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری خێرا هه‌یه.