“سپیده قوڵیان” زیندانی سیاسی كه ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندانی ئێڤین دا تێپه‌ڕ ده‌كات، له ناڕه‌زایه‌تی به دوورخستنه‌وه‌ی له زێدی خۆی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.
“مێهدی قوڵیان” برای سپیده له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: “سپیده كێشه‌ی گه‌وارشی هه‌یه و ئه‌مڕۆ سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردنه كه تێپه‌ڕ ده‌كات و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون”. مێهدی قوڵیان هه‌روه‌ها وتی: هیچ سه‌ختی و دژوارییه‌ك نه‌یتوانی سپیده به قه‌ناعه‌ت بگه‌ینێت كه له به‌رانبه‌ر خواستی مه‌ئموورانی ڕژیم سه‌ر دانه‌وێنێت، نه ته‌بعید و نه ئه‌شكه‌نجه وڕه‌ی ئه‌و چالاكه سیاسیه‌ی نه‌شكاندووه و مه‌یلێكی عه‌جیبی به ژیان و به‌رخۆدان هه‌یه.