ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، ماڵدزراوانی شیركه‌تی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و بۆ جارێكی دیكه دژبه قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه ئینتزامییه‌كانیش له‌به‌رده‌م شیركه‌ت جێگیر كراون و هه‌ڕه‌شه‌یان له ناڕازیان كردووه كه ئه‌گه‌ر كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌هێنێن ئه‌وه فیلمی دووربینه‌كان ڕاده‌ستی ده‌زگای قه‌زایی ده‌كه‌ن.