له درێژه‌ی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی پارێزگای گیلان به ناوی “سه‌كینه مه‌له‌كی” له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش له‌سه‌ركار ده‌ركراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، “سه‌كینه مه‌له‌كی” پێشتر له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه به كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ی ڕیزبه‌ندی و خانه‌نشینی پێشوه‌خته مه‌حكووم كرابوو. له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای گیلان له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، “سه‌كینه مه‌له‌كی” بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. شایانی باسه كه ئه‌و موعه‌لیمه دڵسۆزه پێشتر و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، كاتێك له ئاست ژاراویكردنی قوتابیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو، له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.