ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، “سه‌كینه په‌روانه” به‌ندكراوی سیاسی كورد پاش بانگهێشت له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مه‌شهه‌ده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.
سەرەتای مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو، “سه‌كینه په‌روانه” لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەشهەد، سزای ٧ ساڵ و ۶ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرا. شایانی باسە ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی سه‌باره‌ت به سزای سێدارەی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی “وەفا ئازەربار”، “موحسن مەزڵووم”، “پژمان فاتحی” و “محەممەد فەرامەرزی”، ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو. ناوبراو ڕۆژی ١۶ی ڕەشەمەی ١٤٠١، لە شاری تاران دەستبەسەر و پاش چوار ڕۆژ ئازاد کراوە.