کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی باكووری كوردستان

پشتیوانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی باكووری كوردستان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی خاكه‌لێوه‌، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ئازادیخوازانی باكووری كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خۆپێشاندانیان كرد.

پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عه‌بدۆڵڵا زه‌یدان” نوێنه‌ری ده‌م پارتی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان دژبه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان، خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانیش له‌ چه‌ند شار ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له‌ برا و خۆشكه‌كانیان له‌ باكووری كوردستان ده‌ربڕی.