کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی مه‌ئموورانی ڕژیم بۆ سه‌ر گه‌نجانی كرماشان

هێرشی مه‌ئموورانی ڕژیم بۆ سه‌ر گه‌نجانی كرماشان 3

ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢ی خاكه‌لێوه‌، هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌ پاركی تاق وه‌سان له‌ گه‌ڕه‌كی زه‌فه‌ری كرماشان، هێرشیان كرده‌ سه‌ر مه‌راسمی نه‌ورۆزی كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌نجانی ئه‌و شاره‌ و دوو كه‌سیان بریندار كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی سه‌ركوتگه‌ری سپای پاسداران به‌ بیانووی بڵاوكردنی موزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێ، هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر گه‌نجانی به‌شدار له‌ مه‌راسمی نه‌ورۆزی تاق وه‌سان و دوو كه‌سیان به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دیانی” و  “ئارمان به‌سیری” داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌ لاوانی نێو مه‌راسمه‌كه‌ پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، دراونه‌ته‌ به‌ر لێدان و بریندار كراون.