به‌یانی چوارشه‌ممه ١ی خاكه‌لێوه، كۆڵبه‌رێك به ناوی “مێهدی شه‌ریفی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه ڕاسته‌وخۆ كۆڵبه‌رانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا كۆڵبه‌رێك به ناوی “مێهدی شه‌ریفی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌قز، به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بانه كراوه.