ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌مه، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشووتی وڵاتی ئاڵمان بۆ پشتیوانی له شۆڕشی ژینا و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێعدام له شاری هانووفێر خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مارس، هاوكات بۆ ڵه‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی به‌ندكراوانی سیاسی، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری هانووفێر كۆبوونه‌وه و وێڕای دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگه‌یاند و خوازیاری ئازادی هه‌موو زیندانیانی سیاسی و ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون.