شه‌وی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی مرواری سه‌ر به شاری كامیاران به ناوی “”سیرووس مورادی” به هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی عێراق له مه‌رزی نه‌وسوود بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی حه‌ره‌س حدوودی عێراقی له مه‌رزی ته‌وێڵه‌ی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌بچه، “سیرووس مورادی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به‌سه‌ر كهلووپهلهكانیدا گرتووه. دواتر هێزه عێراقیه‌كان ئه‌و كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به لێدان و پاش وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه ئازادیان كردووه.