کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز له‌ شاره‌كانی باكووری كوردستان

هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز له‌ شاره‌كانی باكووری كوردستان 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌، ئاگری نه‌ورۆزی كورده‌واری له‌ چه‌ند شاری باكووری كوردستان داگیرسا و له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌ پێشوازی گه‌رمی لێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان ئاگری نه‌ورۆزی سه‌ركه‌وتنیان له‌ شاره‌كانی خارپێت، وان، دیلۆك، ئامه‌د، عوسمانیه‌ و ئیستانبوول به‌ دروشمی شۆڕشگێڕانه داگیرساندووه‌ و جه‌ماوه‌ر به‌ جل و به‌رگی كوردییه‌وه‌ به‌ده‌وریدا دیلان و سه‌مایان گێڕاوه‌.