“فه‌ریاد قادری” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی سنه كه له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕه‌شه‌مه پاش بانگهێشت بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی به‌ندیخانه‌ی سنه گوازراوه‌ته‌وه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، “فه‌ریاد قادری” له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاندووه كه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری بێبه‌ش و بۆ كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ناوه‌ندی سنه گوازراوه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم له شاری سنه به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رو به‌ندكراوه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه فه‌ریاد به‌هۆی چالاكییه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و تا ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی له زیندان دا ده‌مێنێته‌وه.