کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پیرۆزبایی ساڵی نوێ لەلایەن دایە “ئەفسانە یووسفی” دایکی “پژمان فاتحی”

پیرۆزبایی ساڵی نوێ لەلایەن دایە ئەفسانە یووسفی دایکی پژمان فاتحی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌، دایه‌ ئه‌فسانه، دایكی هه‌میشه زیندوو “پژمان فاتحی” هاتنی ساڵی نوێی هه‌تاوی و نه‌ورۆزی له‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی پیرۆزبایی كرد.

دایە ئەفسانە له‌ ویدیۆیه‌كدا، ساڵی تازەی لە کۆمەڵگه‌ی دادخوازان، بنەماڵەی گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری و نه‌مران، “پژمان فاتحی”،”مۆحسن مەزڵووم”،”هەژیر فەرامەرزی” و “وەفا ئازەربار” کە لە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە لە سێدارە دران، كرد. دایه‌ ئه‌فسانه بۆ ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌موو گه‌لانی ئێران خواست و داوای كرد یه‌كڕیز و یه‌كگرتووتر، به‌ره‌نگاری ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ببنه‌وه‌.