کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان و ئه‌هواز

كوبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان و ئه‌هواز 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌شه‌مه‌، خانه‌نشینكراوانی موخابرات، كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان و ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

خانه‌نشینكراوانی ئێران ماوه‌ی یه‌ك ساڵه‌ له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام هێشتا هیچ یه‌ك له‌ داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. خانه‌نشیكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.