کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو مێرمنداڵی خه‌ڵكی سنه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ته‌ره‌قه‌

برینداربوونی دوو مێرمنداڵی خه‌ڵكی سنه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ته‌ره‌قه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌شه‌مه‌  و هاوكات له‌گه‌ڵ چوارشه‌مه‌سووری، دوو مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی خه‌ڵكی سنه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ته‌ره‌قه‌ی ناستاندارد به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی شاڵمان ڕوویداوه‌ و هه‌ر دوو برینداره‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ڕێكخراوی ئۆرژانسی وڵات ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ڕووداوه‌كانی چوارشه‌ممه‌ سوورییه‌وه‌ تا ئێستا یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ٦٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ١٠ كه‌س له‌ به‌شی تایبه‌تی نه‌خۆخشانه‌كاندا خه‌وێندراون، ٢٠ كه‌س چاویان زیانی پێگه‌یشتووه‌ و ٢٧ كه‌سیش جه‌سته‌یان سووتاوه‌.