“شه‌هاب دارابی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی شارستانی شاباد كه له دژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم بابه‌تی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كردبوو، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌دا بیلاته‌كلیف ماوه‌ته‌وه.
“شه‌هاب دارابی” شۆفێری بارهه‌ڵگره و به ته‌نیایی له‌گه‌ڵ دایكی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌بات. ناوبراو پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ر دوو مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و خوبره‌گانی ڕژیم، خوازیاری ته‌حریمی ئه‌و شانۆگه‌رییه ببوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١١ ڕۆژ به‌ندكران چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.