ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل له مێحوه‌ری سنه بۆ كامیاران، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له سێ ڕێیانی مووچش، بارهه‌ڵگرێكی ئیسۆزۆ له‌گه‌ڵ سه‌وارییه‌كی پژۆ ٤٠٥ پێكیانداداوه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، چوار كه‌س ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.