ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سه‌وڵاوا به ناوی “فه‌ریاد قادری” پاش بانگ‌كران بۆ دادگای ئینقلابی سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “فەریاد قادر”ی، دوای بانگکران بۆ دادگای ئینقلابی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەته‌وه. ناوبراو پێشتر لەلایەن ئەو دادگایە سزای پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێندراوی بەسەردا سەپێندرابوو و ئه‌گه‌ری هه‌یه به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه و سه‌پاندنی تۆمه‌تی نوێ بانگهێشتی ئه‌و دادگایه كرابێت.