کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ١٧ قوتابی له‌ ڕووداوی هاتووچۆی شاری ورمێ

برینداربوونی ١٧ قوتابی له‌ ڕووداوی هاتووچۆی شاری ورمێ 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی ڕه‌شه‌مه‌، سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیانی گه‌ڕه‌كی كوشتارگای ورمێ تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌وهۆیه‌وه‌ ١٧ قوتابی بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیانی گه‌ڕه‌كی كوشتارگای ورمێ له‌ نزیك قوتابخانه‌ی له‌یلا له‌گه‌ڵ پرایدێكدا پێكیانداداوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو شۆفێری مینی بووسه‌كه‌ و ١٧ قوتابی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.