ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، تانه‌كه‌رێكی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی له سێ ڕێیانی سنه- مه‌ریوان وه‌رگه‌ڕا و ئاوری گرت، له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، شۆفێری تانكه‌ره‌كه له نێو ئاگردا سووتا.
وێڕای ئه‌وه‌یكه جاده‌ی سنه بۆ مه‌ریوان، جاده‌یه‌كی تڕانزیتیه، به‌ڵام ماوه‌ی ٣٠ ساڵه ڕژیمی گه‌نده‌ڵ و سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به‌ڵێنی به ئۆتووبانكردنی ئه‌و مێحوه‌ره‌ی داوه و هیچ كات پڕۆژه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه. نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی، قه‌ره‌باڵغبوونی جاده‌كه، نه‌بوونی پرد و ژێرگوزه‌ر له سێ ڕێیانی جاده‌ی مه‌ریوان، هه‌بوونی پێچی ٩٠ ده‌ره‌جه و ئۆتۆمبێلی ناستاندارد هه‌موو هۆكاره‌كانی به‌زربوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ له‌و مێحوه‌ره‌یه.
