کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نامه‌ی “سامان یاسین” بۆ “محسنی ئێژه‌یی” سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم

نامه‌ی سامان یاسین بۆ محسنی ئێژه‌یی سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم

“سامان یاسین” هونه‌رمه‌ندی به‌ندكراو له‌ زیندانی قزلحه‌سار، له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ بۆ “موحسنی ئێژیه‌یی” سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی ناردووه‌ داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كردووه‌.

له‌ نامه‌كه‌ی سامان دا هاتووه‌، من سامان یاسین ماوه‌ی ١٨ مانگه‌ بیلاته‌كلیف له‌ نێوان زیندانه‌كانی تاران و كه‌ره‌ج جێگۆركێم پێ ئه‌كه‌ن و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان بۆ تاوانبار كردنم نییه‌. له‌و ماوه‌یه‌دا كاتی دادگاییكردن دیاری كراوه‌، به‌ڵام هه‌ر جار و به‌ بیانوویه‌ك دوا ده‌خرێت. به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری مه‌ئمووران و بیلاته‌كلیف بوون، تووشی كێشه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بووم. پێم بڵێن چیم كردووه‌ و تاوانی من چییه‌؟ ئه‌گه‌ر تاوانم ئه‌نجام داوه‌ حوكمی زیندانم پێ بده‌ن، ئه‌گه‌ر بێ تاوانم ئازادم بكه‌ن. من هۆكاری ئه‌و هه‌موو ئه‌زیه‌ت و ئازاره‌ نازانم. به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ ناردنم بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان دژایه‌تی ده‌كه‌ن و چیتر ته‌حه‌مولی ئه‌و باروودۆخه ناكه‌م، پێشتریش به‌ شێوه‌ی ده‌ستگرد له‌ سێداره‌ دراوم و له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی دا ده‌رمانخوارد كراوم، به‌ ڕه‌‌زایه‌تی خۆمه‌وه‌  ده‌ڵێم: ئێعدامم بكه‌ن با ڕزگا بم خه‌ڵاس.