کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكرانی “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” له‌ مافی مه‌ره‌خسی بۆ ماوه‌ی ١٧ ساڵ

بێبه‌شكرانی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌ مافی مه‌ره‌خسی بۆ ماوه‌ی ١٧ ساڵ

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌شه‌مه‌، ١٧هه‌مین ساڵڕۆژی دەستبەسەرکردنی “زەینەب جەلالیان”، کۆنترین به‌ندكراوی سیاسی ژنه‌ كه‌ به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كراوه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ڕۆژ مه‌ره‌خسی پێ بدرێت.

زەینەب بە درێژایی هەموو ئەو ساڵانە لە مافی مه‌ره‌خسی بێبەش کراوە و لە شازدە ساڵی ڕابردوودا چەند جار بە شێوەی نایاسایی لە نێوان زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا جێگۆڕکێی پێ کراوە. “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” لە ساڵانی ١٣٨٤ و ١٣٨٥دا بە مەبەستی کاری ڕێکخستن بە نهێنی گەڕایەوە بۆ نێوخۆی وڵات و لە پارێزگاکانی کوردستان و کرماشاندا دەستی بە کار کرد. ڕۆژی ٧ی‌ ڕەشەمەی‌ ١٣٨٦ له ناو مینی بووسێكدا لە‌ جاده‌ی نێوان كامیاران بۆ كرماشان و نزیك قازانچی، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی درا، به‌ڵام قه‌د كۆڵی نه‌دا و له‌سه‌ر بیر و باوه‌ڕه‌كانی پێداگر بوو.