کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری كۆڵبه‌رانی بریندار له‌ سنووری نه‌وسوود

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری كۆڵبه‌رانی بریندار له‌ سنووری نه‌وسوود 1

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕێژه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ی شه‌وی شه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌شه‌مه،‌ له‌ سنووری نه‌وسوود به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كراون گه‌یشتۆته‌ ١٨ كه‌س.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، شه‌وی شه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌سوود كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ دراونه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و به‌ردبارانی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ١٨ كۆڵبه‌ر به‌سه‌ختی بریندار بوون كه‌ ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه‌ له‌: “میلاد(پاشناو نادیار)” و “فه‌رزاد(پاشناو نادیار)” هه‌ر دوو خه‌ڵكی شارستانی داڵاهوو.